به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیبراهیم ڕەییسی لە دیدار لە گەڵ سەرۆک پەرلەمانی عێراق وتی: پێوەندی ئێران و عێراق پێوەندییەکی قووڵ، پتەو، ئایینی و ژیارییە کە زۆر کەس هەوڵیان دا ئەم پێوەندییانە تووشی کێشە بکەن بەڵام نەیانتوانی.
ئەو ویڕای ئاماژە بە هاوکارییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ داعش، زیادی کرد: ئەو هاوکارییانە نیشاندەری خواستی ئێران و عیراق بۆ باشترکردنی پیوەندییەکانە.
ناوبراو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە بوونی ئەمریکا هێمنی و ئاسایش بۆ هیچ وڵاتێک دابین ناکات، وتی: ئاسایشی هەموو ناوچەیەک دەبێ لە لایەن خەڵک و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دابین بکرێت نەک ئەمریکا و وڵاتە بیانییەکان.
ئایەتۆڵا ڕەییسی داکۆکی کرد: پێوەندی لە گەڵ وڵاتە دراوسێیەکان ستراتیژیکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و وڵاتە موسوڵمانەکان لە سەرووی ئەو سیاسەتە دان.
ئەو هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی عەرەبستان لە پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێراندا وتی: ئەمریکا بە پێک هێنانی ترس لە ئێران بەدوای دابڕانی پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانییە کەچی ئێران لە نێوان وڵاتانی شێعە و سونە جیاوازیەک دانانێت.